یەكێتی پۆستێكی دیكەی لە حكومەتی هەرێم وەرگرت

21/10/2020

نه‌وا
لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، یەكێتی پۆستی بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەرگرت.
له‌وبارشه‌وه‌ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، مە‌راسیمێك بۆ دەستبەكاربوونی "عەلی عوسمان" وەک بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەنجام درا، ده‌شڵێت: جەختیشمان لە گرنگی پەرەپێدانی پیشەسازی و فراوانکردنی ئاسۆکانی بازرگانی کردەوە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕە‌‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان. 
ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌ دوێنێ‌ لە مەڕاسیمێكی دیكەدا بە ئامادەبوونی، جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرانی پلاندانان و شارەوانی، ئەمەل جەلال لە پشكی یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت.
جێی باسه‌ عەلی عوسمان عەلی  10ی کانوونی دوەمی 1979 لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانییە و لە 25ی ئابی 2016 تاوەکو 24ی ئابی 2018 پارێزگاری ھەڵەبجە بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group