نه‌وا
مه‌زه‌نده ده‌كرێت تێچوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له 3ی تشرینی دووه‌م بگاته 10 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار. به‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020 ده‌بێته پڕخه‌رجترین هه‌ڵبژاردن له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و كۆنگرێسی ئه‌مریكا، هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارته به‌شداربووه‌كان چڕتربوه‌ته‌وه و له‌و میانه‌یه‌دا له‌كاتێكدا كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و كاندیدان بۆ كۆنگرێس له ركابه‌ری تونددان، تا دێ تێچوی هه‌ڵبژاردنه‌كه زیاتر ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له سه‌نته‌ری سیاسه‌تی هه‌ستیار له واشنتۆن كۆی كردونه‌ته‌وه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه، كه ركابه‌ری یه‌كن نزیكه‌ی پێنج ملیار و 200 ملیۆن دۆلار خه‌رج بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌دان كاندیدی دیكه، كه ده‌یانه‌وێت 435 كورسییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 35 كورسی ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ده‌ستبهێنن، مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیاتر له پێنج ملیار و 600 ملیۆن دۆلار خه‌رج بكه‌ن.
به‌و جۆره مه‌زه‌نده ده‌كرێت بڕی 10 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و كۆنگرێس خه‌رج بكرێت. به‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020 ده‌بێته پڕخه‌رجترین هه‌ڵبژاردن له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.