په‌رله‌مانی كوردستان خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی راگه‌یاند

25/10/2020

نه‌وا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره‌ 9ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و به‌پێی خشتەی کاری دانیشتنەکەش سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێت، كه‌ یه‌كێكیان گفتوگۆكردنه‌ لەبارەی پرساندنی سەرۆک، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم.
له‌ بانگهێشته‌كه‌ی رێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووه‌، "بۆ دانیشتنی ژمارە 9ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ رۆژی سێشەممە رێککەوتی 27.10.2020 لە کاتی دیاریکراو ئامادەبن".
 
لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێت:
 
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسایانە:
 
1 - پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان.
 
2- پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی کوردستان.
 
دووەم: دانانی پەرلەمانتار عومەر عەبدوڵڵا لە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری.
سێیەم: گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەکانی سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەپێی حکومی ماددەکانی 70 و 71 و 73 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group