هاتوچۆ: هه‌ر شۆفێرێك ده‌مامك نه‌به‌ستێت به‌ 50 هه‌زار سزا ده‌درێت

25/10/2020

نه‌وا
هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە هەر شۆفێرێك سه‌رنشینێك یان زیاتری له‌گه‌ڵ بێت و  دەمامك نەبەستێت غەرامە دەكرێت.
فازڵ حاجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر رایگه‌یاند، كە بەیانی ژمارە52ی ساڵی2020ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕگەی 15ی تایبەتە بە شۆفێران و سەرنشینان.
ڕاشیگەیاند، كە بەپێی ئەو بەیانەی وەزارەتی ناوخۆ هەر شۆفێرێكی هۆیەكانی گواستنەوە بەهەموو جۆرەكانیەوە كاتێك سەرنشینێك یان زیاتری لەگەڵ بێت دەبێت پابەندبێت بەبەستنی دەمامك، كە ئەمە بۆ خۆپارێزییە.
راشیگه‌یاندووه‌، بەپێی بەیانەكە هەر شۆفێرێك پابەند نەبێت سزا دەدرێت بەبڕی 50 هەزار دینار و بڕی سزاكە لەڕێگای نامەیەكی مۆبایلەوە بۆ سەرپێچیكار ڕەوانە دەكرێتەوە”.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group