نه‌وا
هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل له پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى 2022ى قه‌ته‌ر و دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ڤێنزوێلادا، پێشه‌نگى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكاى لاتینى گرتوه، هه‌روه‌ها مێژوویه‌كى دیكه‌ی بۆ خۆى تۆماركرد و 20 یارییه له‌سه‌ر یه‌ك نه‌دۆڕاوه.
دواى سه‌ركه‌وتنى به گۆڵێكى بێبه‌رانبه‌ر به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ڤێنزوێلا، هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل 20 یارییه له‌سه‌ر یه‌ك نه‌دۆڕاوه و خاوه‌نى 15 بردنه‌وه و 5 یه‌كسانبونه، ئه‌وه‌ش مێژوییه‌كی نوێیه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه.
دواى ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى سامبا سه‌روى ریزبه‌ندى هه‌ڵبژارده‌كانى ئه‌مریكاى باشورى گرتوه له پاڵاوتنه‌كانى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر و ریزبه‌ندییه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
1- به‌ڕازیل 9 خاڵ
2- ئه‌رجه‌نتین 7 خاڵ
3- ئیكوادۆر 6 خاڵ
4- ئۆرۆگواى 6 خاڵ
5- پاراگواى 5 خاڵ
6- چیللى 4 خاڵ
7- كۆڵۆمبیا 4 خاڵ
8- پیرۆ 1 خاڵ
9- ڤێنزوێلا 0 خاڵ
10- پۆلیڤیا 0 خاڵ