میسی ماڵئاوایی لە ماسكیرانۆ و گاگۆ دەكات

16/11/2020 وەرزش

نەوا
بەهۆی وازهێنانیان لە یاریكردن، لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە نامە و پەیامی ماڵئاوایی ئاراستەی خافیێر ماسكیرانۆ و فێرناندۆ گاگۆی هاونیشتمانی خۆی دەكات.
ماسكیرانۆ و گاگۆ بڕیاریان دا واز لە یاریی تۆپی پێ بهێنن، هەربۆیە میسی لە رێی هەژماری خۆیەوە لە "ئینستاگرام" نامەیەكی ئاراستەكردون و نوسیویەتی "ماسكیرانۆ و گاگۆ كاتێكی زۆرم لەگەڵیاندا بردۆتەسەر، ئێستاش جیهانی تۆپی پێ بەجێدەهێڵن، دەمەوێت نامەیان ئاراستەبكەم".
دەشڵێت "فێرناندۆ، هیوادارم هەموو شت بە باشی لەگەڵتدا بڕوات، لە تەمەنی 17 ساڵییەوە یەكتر دەناسین".
هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە، كە خۆشحاڵە بەوەی لە ریزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین یارییان كردوە و دژیشی یاری كردوە، بەڵام ئومێدەوارە بەدیهێنانی خەونەكانی بەردەوام بێت.
بۆ ماسكیرانۆش نوسیویەتی "دەتوانم چی بە ماسكیرانۆ بڵێم؟ ساڵانێكی زۆر پێكەوە بوین، رۆژانە پێكەوەبوین و زۆر كاتمان بەسەربردوە".
هەروەها پێیدەڵێت "كاتی زۆر خۆشمان بەڕێكردوە، هەندێك كاتیش لەگەڵ ئەرجەنتین و بەرشەلۆنە زۆر قورس دەڕۆیشتن، بەڵام لەوەتەی رۆیشتوە لامان، بیری دەكەم..هیوای باشترین بۆ خۆت و خێزانەكەت دەخوازم".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group