لێكۆڵینەوەیەكی نوێ: زەیتی ماسی هیچ كاریگەرییەكی لەسەر تەندروستی دڵ نییە

17/11/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، رۆنی ماسی و Omega3 هیچ كاریگەرییەكیان نییە لەسەر پاراستنی دڵ و مولولەكانی خوێنی مرۆڤ.
چەندین ساڵا هانی خەڵك دەدرێت رۆنی ماسی بخۆن بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و مولولەكانی خوێنیان و چەندین سودی گرنگی ئەو رۆنە ئاشكراكراوە لەوانەش كەمكردنەوەی مەترسی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ و تەنانەت كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی داوایكردبو هەفتانە ماسی بخورێت، بەڵام لێكۆڵینەوەیەك هەموو شتێك هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، كە ماڵپەڕی CNN بڵاویكردوەتەوە، تیمی سەرپەرشتیار هێمایان بۆ ئەوەكردوە، رۆنی ماسی و ڤیتامین D هیچ رۆڵێكیان نییە لە پاراستنی تەندروستی دڵ، هەروەها "ئۆمێگا 3" مەترسییەكانی توشبون بە نەخۆشی دڵ و مولولەكانی خوێن كەمناكاتەوە.
لای خۆیەوە دكتۆر ستیڤ نسین پزیشكی دڵ لە "كلیڤلاند كلینیك"، كە بەشدارە لە لێكۆڵینەوەكە باسی لەوەكردوە، تاقیكردنەوەكان ئەوەیان دەرخستوە زەیتی ماسی بەهیچ شێوەیەك كاریگەری لەسەر دڵ و مولولەكانی خوێن نییە، لە راستیدا سەرەڕای ئەوە لەوانەیە زیانی هەبێت لە هەندێك حاڵەتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group