كۆی گشتی ئەو ڤایرۆسە كۆرۆنایەی تائێستا لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە چەندە؟

18/11/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
زانایان باس لەوەدەكەن، كۆی گشتیی ئەو ڤایرۆسانەی كۆرۆنا، كە تائێستا لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە، كە زیاتر لە 56 ملیۆن كەسی توشكردوە، پڕبە كەوچكێكی قەبارە بچوك دەبێت.
مات پاركەر زانای بیركاری دەڵێت "بەپێی لێكۆڵینەوەكان كۆی گشتی ئەو ڤایرۆسی كۆرۆنایەی تا ئێستا لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی ڤایرۆسەكە و ژمارەی توشبوان دەردەكەوێت، كە تەنها 8 میللیمەترە".
زانایان تەئكیددەكەنەوە قەبارەی هەموو ئەو ڤایرۆسە كۆرۆنایەی لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە و زیاتر لە 56 ملیۆن كەسی توشكردوە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار كەسی كوشتوە، بە هێندەی كەوچكێكی بچوك دەبێت.
پاركەر هێمای بۆ ئەوەشكردوە، ئەو هەموو ئاژاوەیەی لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە، تەنها بەهۆی كەوچكێكی بچوكی چایە، چونكە ڤایرۆس یەك ملیۆن جار لە خانەی لەشی مرۆڤ بچوكترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group