میسی بە توڕەییەوە: بێزاربوم

19/11/2020 وەرزش

نەوا
لیۆنێل میسی ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توڕەیە و دەڵێت "بێزاربوم لەوەی وەك سەرچاوەی هەموو كێشەكانی بەرشەلۆنە تەماشام بكرێت".
دوای ئەوەی میسی لە ئەرجەنتینەوە گەڕایەوە، تیمی باج لە فڕۆكەخانەی بەرشەلۆنە چاوەڕوانیان دەكرد و بۆ ماوەی كاتژمێرێك لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كرد، دواتریش وەڵامی پرسیاری ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسانی دایەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، میسی بێزاری خۆی لە لێدوانەكانی "ئیریك ئۆلهاتس" بریكاری پێشوی ئەنتۆنیۆ گریزمان دەربڕیوە، كە وتبوی "میسی یاریزانەكانی بەرشەلۆنە دەترسێنێت، ئەویش بە سیاسەتی: لەگەڵم دەبیت یان دژم؟".
میسی باسی لەوەكردوە، بێزاربوە لەوەی هەمیشە وەك سەرچاوەی كێشەكانی بەرشەلۆنە تەماشای بكرێت، هەروەها بێزاربوە لە هەڵسوكەوتی پشكنەرانی باج و دەڵێت "دوای 15 كاتژمێر گەشتی ئاسمانی، گەیشتمە بەرشەلۆنە و چاوەڕێیان دەكردم تا پرسیارم لێ‌ بكەن، ئەوەش كارێكی شێتانەیە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group