براكەی رامۆس: پێشبینی هیچ ناكەم

24/11/2020 وەرزش
نەوا
رینیێ رامۆس برای سێرجیۆ رامۆس كاپتن و دڵی بەرگریكارانی ریاڵ مەدرید پێشبینی ناكات هیچ شتێك لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی براكەی لەگەڵ یانەی مێرەنگێ بێتەئاراوە.
گرێبەستی رامۆسی تەمەن 34 ساڵ لەگەڵ كۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی پێدێت و هەندێك ناكۆكیش لەنێوان یاریزانەكە و ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید هەیە.
رینیێ رامۆس بۆ رۆژنامەنوسان وتویەتی "باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكە ناكەم، ئەوە لەنێوان خۆمان و یانەكە دەبێتەوە، بەڵام لەئێستادا پێشبینی هیچ ناكەم".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group