نه‌وا
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا 60 ملیۆنی تێپه‌ڕاند و عیراقیش له ریزبه‌ندیی 20مین وڵاتی توشبودایه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕی worldometers به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته سه‌روو 60 ملیۆن و 106 هه‌زار كه‌س، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 41 ملیۆن و 554 هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چاكبونه‌وه له به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه، به‌ڵام ملیۆنێك و 414 هه‌زار و 873 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
داتاكان له ئه‌مریكا له هه‌ڵكشاندایه و به‌ته‌نها نزیكه‌ی 13 ملیۆن توشبوی هه‌یه، كه زیاتر له 7 ملیۆن و 636 هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه، به‌ڵام 265 هه‌زار و 891 گیانله‌ده‌ستدانیشیان هه‌یه.
پاش ئه‌مریكا، هیندستان دێت له ژماره‌ی توشبواندا و 9 ملیۆن و 222 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵام چاكبونه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و 8 ملیۆن و 642 هه‌زاریان له په‌تاكه رزگاریان بوه، گیانله‌ده‌ستدانیش 134 هه‌زار و 743 حاڵه‌ته.
هه‌ر له ریزبه‌ندی توشبواندا، به‌رازیل، فه‌ره‌نسا، روسیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، ئه‌رجه‌نتین و كۆڵۆمبیا، پله‌كانی سێیه‌م تا ده‌یه‌میان گرتوه.
هه‌رچی عیراقه، له پله‌ی 20ه‌میندایه و 539 هه‌زار و 749 توشبوی هه‌یه، 12 هه‌زار و 31یان گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌ڵام چاكبونه‌وه‌ش له به‌رزبونه‌وه‌دایه و گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 470 هه‌زار حاڵه‌ت.