جۆ بایدن: ئیدارەكەم كابینەی سێیەمی ئۆباما نابێت

25/11/2020 جیهان

نەوا
جۆ بایدن كاندیدی براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا جەختدەكاتەوە، ئیدارەكەی كابینەی سێیەمی باراك ئۆباما نابێت و ئەمڕۆ جیهان جیاوازە لە سەردەمی كابینەی پێشوتر.
جۆ بایدن لەلێدوانێكدا بە كەناڵی NBCی ئەمریكی وتوە، كابینەكەی ویلایەتی سێیەمی ئۆباما نییە، چونكە ئەمڕۆ لە جیهانێكی تەواو جیاوازدا دەژین وەك ئەوەی لەسەردەمی "ئۆباما – بایدن"دا هەبو.
باسی لەوەشكردوە، دۆناڵد ترامپ دیمەنەكەی گۆڕی و بارودۆخەكە بریتیبو لە "تەنها ئەمریكا" نەك "ئەمریكا لە پێشەوەدا".
لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا گواستنەوەی دەسەڵات و كارە ئیدارییەكانی كابینەی ترامپ بۆ ئیدارەی جۆ بایدن دەستیپێكردوە، پێشتریش رەخنە روبەڕوی بایدن كرایەوە بەهۆی ئەوەی چەند كەسێكی بۆ وەرگرتنی پۆست دیاریكردوە، كە لە ئیدارەی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشوتری ئەمریكادا پۆستیان هەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group