نه‌وا
سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی رۆژی جیھانی "روبەڕوبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان"، رایگه‌یاند، له‌م دۆخە ناهەموارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، ژنان زیاتر له‌به‌رده‌م فشاری سەختی ژیان و گوزەران و تەندروستین، بۆیه یارمه‌تیدانیان و هاوكات كاركردن ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ جیهانێكی شیاوتری دوای په‌تای كۆرۆنا، ده‌شڵێت، كاتی ئه‌وه هاتووه له‌و هۆكارانه رزگارمان بێت، كه مۆركێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه جیاكاری ره‌گه‌زی دژ به ژنان.
بەرھەم ساڵح، له په‌یامه‌كه‌ی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌مڕۆدا زۆرینه‌ی ژنانی عێراق به‌ده‌ست لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك هاوكار بین له یارمه‌تیدانیان بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه، ئابووری عێراق وه‌كو وڵاتێكی تازه گەشەکردوو كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه‌ی زیاتر به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌م هۆیه‌وە زۆرینه‌ی ژنان سه‌رچاوه‌ی بژێویان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ململانێ ناوخۆیه‌كانیش بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیشیان بكه‌وێته ئه‌ستۆ، بۆیه پێویسته تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئیشكه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش بگرێته‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت، كاتی ئه‌وه هاتووه له‌و هۆكارانه رزگارمان بێت، كه مۆركێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه جیاكاری ره‌گه‌زی دژ به ژنان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
"سوپاسی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنی گۆتیریس ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به راگەیاندنی پەیامی (ئاشته‌وایی نێوماڵ) و وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی له‌پێناو وه‌ستانه‌وه دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
له‌م دۆخە ناهەموارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، ژنان زیاتر له‌به‌رده‌م فشاری سەختی ژیان و گوزەران و تەندروستین، بۆیه یارمه‌تیدانیان و هاوكات كاركردن بۆ كه‌مردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ جیهانێكی شیاوتری دوای په‌تای كۆرۆنا.
له‌مڕۆدا زۆرینه‌ی ژنانی عێراق به‌ده‌ست لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك هاوكار بین له یارمه‌تیدانیان بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه، ئابووری عێراق وه‌كو وڵاتێكی تازه گەشەکردوو كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه‌ی زیاتر به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌م هۆیه‌وە زۆرینه‌ی ژنان سه‌رچاوه‌ی بژێویان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ململانێ ناوخۆیه‌كانیش بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیشیان بكه‌وێته ئه‌ستۆ، بۆیه پێویسته تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئیشكه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش بگرێته‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه ئاوڕ له كه‌مپی ئاواره‌كانیش بده‌نه‌وه كه زۆرینه‌یان ژنن.
هه‌ر لێره‌وه ده‌ڵێم كاتی ئه‌وه هاتووه له‌و هۆكارانه رزگارمان بێت كه مۆركێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه جیاكاری ره‌گه‌زی دژ به ژنان.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتەوە، ئاسه‌واره خراپه‌كانی كۆرۆنا به‌سه‌ر عێراقه‌وه زیاتر ده‌رکه‌وتووه، لێره‌دا پێویستمان به هەوڵ و هاوکارییە له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م ته‌نگژەیە به‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ژنانی عێراق تایبه‌تی.
د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق".