نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری ئێران پێشنیازی كردووه، كه به گه‌ڕانه‌وه‌ی تاران و واشنتۆن بۆ دۆخی به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد ترامپ ده‌توانن زۆربه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
حه‌سه‌ن رۆحانی باسی لهوهكردوه، ئه‌گه‌ر ئێران و ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ر له 20 ی كانونی دووه‌می 2017 ده‌توانن زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاراسته و دۆخه‌كه‌ی نێوانیشیان به ته‌واوه‌تی بگۆڕن.
جهختیشیكردۆتهوه، كه ده‌توانن له بواره‌كانی تر و له قۆناغه‌كانی تر به‌رده‌وامی به‌و گفتوگۆیه بده‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانیان.
20 ی كانونی دووه‌می 2017 دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كاربوو، ساڵێك دواتر له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه.
وته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له كاتێكدایه عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئایینی ئه‌و وڵاته دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای ره‌تكردۆته‌وه و پێی وایه هاتنه سه‌ركاری جۆ بایدن هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له دژی ئێران دروست ناكات.