په‌رله‌مانتارێك: سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت شیرازه‌ی خێزانی تێكداوه‌

25/11/2020

نه‌وا
ئه‌ندامێكی‌ كوردی په‌رله‌مانی عیراق لەهەڵمەتی شانزە ڕۆژەی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە لەپاڵ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە کار بۆ ڕاگرتنی پلانی حکومەت بکرێت لەتێکدانی شیرازەی خێزانی. 
یــوسڕا ڕەجەب، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق  ڕایگەیاند، لەساڵیادی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنـان جەختدەکەینەوە لە هەوڵی زیاتر بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگـه‌ لە نەهێشتنی ئازار و ئەشەکەنجە و توندتیژی کردەوه‌ی و زارەکی دژ بەژنـان و کچانی کۆمەڵگه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، ژنان و کچان لە کۆمەڵگەی کوردی لە ئێستادا چەندین بەرپرسیارێتیان هەیە و کار بۆ خزمەت و پێشکەوتنی کۆمەڵگه‌ دەکەن.
یوسرا ڕه‌جه‌ب باسی له‌وه‌شكردووه‌، پێویستە لە پاڵ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگه‌ کار  بۆ ڕاگرتنی سیاسەتەکـانی حکومەتی هەرێم بکرێت کە بە سیاسیەتی برسی کردن و چەوساندنەوەی تاک بەتاکی کۆمەڵگـە و پێنەدانی شایستە و مافی هاوڵاتیان هۆکار بووە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزانی و دروستبوونی توندوتیژی زیاتر و کوشتنی ژنان و ئافرەتان و جیابوونەوەی خێزانەکان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group