نه‌وا
رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى داوا له سه‌رجه‌م كه‌سه پێگه‌یشتوه‌كانی جیهان ده‌كات سنورێك بۆ دانیشتن له‌به‌رده‌م شاشه ئه‌لیكترۆنیه‌كان دابنێن و هه‌فتانه لانیكه‌م 150 خوله‌ك وه‌رزش بۆ به‌هێزكردنى جه‌سته‌یان بكه‌ن.
رێكخراوه‌كه به‌پێویستی ده‌زانێت كه‌سانى پێگه‌یشتو هه‌فتانه لانیكه‌م 150 خوله‌ك وه‌رزشى جه‌سته‌یى بكه‌ن، كه گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ ته‌ندروستى و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستى عه‌قڵى به‌تایبه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، پێویسته رۆژانه پێگه‌یشتوان و منداڵان لانیكه‌م یه‌ك كاتژمێر وه‌رزش بكه‌ن و سنورێك بۆ دانیشتن به دیار شاشه ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه دابنێن.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه هاوكار ده‌بێت له پاراستنى ته‌ندروستى و ژیان بۆ ساڵانێكى درێژ و پاراستن له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و شه‌كره و شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها سنورێك بۆ دڵته‌نگى و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانى و له‌ناوچونى یاده‌وه‌رى وه‌ك نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر داده‌نێت و یاده‌وه‌رى به‌هێز ده‌كات.