ئەگەر نرخی نەوت نەگاتە 70 دۆلار عیراق توشی چی دەبێت؟

26/11/2020 عێراق

نەوا
عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عیراق دەڵێت "ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوت نەگاتە 70 دۆلار ئەوا یان دەبێت لەسەر رێبازی ڤێنزوێلا بڕۆین و ئابوریەكەمان بە تەواوەتی ببێت بە نەوت و مایەپوچ ببین، یاخود ئەوەیە سیاسەتی سك هەڵگوشین پەیڕەو بكەین و قایشەكانمان توندبكەینەوە".
عەلی عەللاوی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وتویەتی: ئابوریی عیراق پڕە لە گەندەڵی بەشێوەیەك ئاڵوگۆڕكردنی پێگەیەكی لاوەكی حكومی لە خاڵێكی سنوریی نرخەكەی گەیشتوەتە 100 هەزار دۆلار و زیاتریش.
باسی لەوەشكردوە: نرخی نەوت نەگاتە 70 دۆلار پێشبینی قەیرانێكی ئابوریی ماوە درێژ دەكرێت، پێویستە خەرجیەكان كەمبكرێنەوە، ئەو داهاتەی دەروازە سنوریەكان كە ساڵانە 8 ملیار دۆلارە تەنها یەك لەسەر دەی دەگاتە خەزێنەی حكومەت لەكاتێكدا لە وڵاتێكی وەك ئەردەندا 97%ی دەچێتەوە خەزێنەی حكومەتەوە.
وەزیری دارایی عیراق پێشی وایە: ئەگەر وای دانێین نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە ئەوا یەكێك لەم دوو شتە روودەدات، یان ئەوەیە وەك فەنزویلا بە تەواوەتی پشت بە نەوت ببەستین و بەرەو مایەپوچبون بچین، یاخود ئەوەیە قایشەكانمان توندبكەینەوە "سیاسەتی سك هەڵاگوشین"، كەسیش پەنا بۆ توندكردنەوەی قایش نابێت، بەڵام دانپێدانێك هەیە بۆ گرنگی ئەنجامدانی گۆڕانكاری. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group