نه‌وا
له ئه‌نجامی دوو رووداوی هاتوچۆی جیاجیا له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركوك و دهۆك- هەولێر، 4 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكەش برینداربوون.
له‌وباره‌یه‌وه ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك بڵاویكردۆته‌وه، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 26-11-2020 لەسەر ڕێگای هەولێر- دهۆك و نزیك گوندی پلاسانی سەر بە شارەدێی ڕۆڤیا ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و ژمارەیەك هاووڵاتی لە نزیك ڕووداوەكە كۆبونەوە.
به وته‌ی ئازاد تەها،"لەكاتی ڕووداوەكە ئۆتۆمبێلێكی دیكە خۆی كرد بەناو ئەو ژمارە هاووڵاتیەی نزیك ڕووداوی وەرگەڕانەكە بوون، كە بەو هۆیەوە 2 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 4 هاووڵاتی دیكە برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە یەكێكیان خەڵكی گوندی پلاسان و ئەوەی دیكە خەڵكی زاخۆیە و بریندارەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لای خۆشیه‌وه فازیل حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركوك، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاپ نیسان و تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی به‌یه‌كیانداداو به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبێله نیسانه‌كه‌بووه‌و ئه‌وتریان سه‌رنشین بووه له‌گه‌ڵیدا.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، رووداوه‌كه به‌هۆی تیژڕه‌وی له‌راده‌به‌رده‌رو پابه‌ند نه‌بوون بووه به رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه.