وەزیری تەندروستی داوایەكی لە هاوڵاتیان هەیە

27/11/2020

نەوا
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەمبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مانای نەمانی پەتاكە نیە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، "كەمبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆسەكە نیە، بە خۆپاراستنمان زیاتر كۆنتڕۆڵ دەبێت و مردن كەمتر دەبێت".
تائێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 95 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و لەو ژمارەیە 59 هەزار كەس چاكبوونەتەوە و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە و چەند رۆژێكیشە ژمارەی تووشبوون رووی لە دابەزین كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group