تەندروستی جیهانی: پێدەچێت ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ببێتەوە

27/11/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو پێشكەوتنانەی لە دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنادا هاتونە ئاراوە، ئەگەری هەیە ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ببێتەوە.
مایك رایان بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، چاوەڕواندەكرێت ساڵی داهاتوو لەگەڵ بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا، ژیان ئاسایی ببێتەوە.
وتیشی، سەرباری ئەوەش دەبێت هەموان بەردەوام بن لە پەیڕەوكردنی رێكارە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان.
داواشی هەموان لە كۆبوونەوە و دروستكردنی قەرەباڵغی لە جەژنی سەری ساڵدا دوربكەونەوە بۆ رێگری لە زیاتر تەشەنە سەندنی كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group