نه‌وا
میدیای فه‌رمی توركیا بڵاویكرده‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته 11 كه‌سی به تۆمه‌تی سیخۆڕی بۆ ئێران ده‌ستگیركردووه، كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی كه‌سێكی قاچاخچی ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌ستیان له كوشتن و رفاندنی به‌رهه‌ڵستكارانی ئێران‌دا هه‌بووه.
به‌پێی هه‌واڵی كه‌ناڵی تی ئاڕ تی توركیا، دوایین كرده‌وه ئه‌و گروپه سیخۆڕه رفاندن و گواستنه‌وه‌ی حه‌بیبوڵا چه‌عب سه‌ركرده‌ی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ئه‌حواز بووه له توركیاوه بۆ ئێران.
پێشتریش واشنتۆن پۆست بڵاویكردبوه‌وه، كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ حه‌بیبوڵا چه‌عب به فێڵ له لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه بانگهێشتی توركیا كراوه و له‌وێوه به هاوكاری گروپێكی قاچاخچی ماده‌ی هۆشبه‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئێران.
ئه‌و گروپه هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی ساڵی رابردوو مه‌سعود مه‌وله‌وی وه‌ردجانی چالاكوانی به‌رهه‌ڵستكاری ئێرانیان له ئه‌سته‌نبوڵ كوشتووه.
ئه‌و چالاكوانه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له دژی سوپای پاسداران بڵاوكردبوه‌وه.
ماوه‌یه‌كه ئێران به چڕ هه‌وڵی رفاندن و گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی ده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و تائێستا چه‌ند كه‌سێك له وڵاتانی دراوسێوه رفاندووه.
یه‌ك له‌وانه روحوڵا زه‌م رۆژنامه‌نوسی به‌رهه‌ڵستكار بوو، كه دوای ئه‌وه‌ی له به‌غدا رفێنرا، رۆژی شه‌ممه 12 ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌سێداره‌درا.