نه‌وا
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێت، تاران به‌رده‌وامه له كوشتن و رفاندنی رۆژنامه‌نوسان و به‌رهه‌ڵستكارانی و سوپای پاسدارانیش شانازی به‌و كرده‌وانه‌وه ده‌كات.
ئێلیوت ئابرامز نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلایندا له‌گه‌ڵ گروپی "هاوپه‌یمان له دژی ئێرانی ئه‌تۆمی" به ئاماژه‌دان به رفاندنی روحوڵا زه‌م رۆژنامه‌نوسی به‌رهه‌ڵستكاری ئێران و دواتر له‌سێداره‌دانی وتی، ئێران و سوپای پاسداران به‌رده‌وامن له رفاندن و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و به‌رهه‌ڵستكاران و به شانازیشه‌وه هه‌واڵی ئه‌و كرده‌وانه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، كۆماری ئیسلامی ئێران توندڕه‌و و بێ به‌زه‌ییه و ئه‌گه‌ر هێزی هه‌بێت سه‌رجه‌م به‌ها و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێشێل ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له به‌ر ئه‌و هۆكارانه نابێت رێگه بدرێت كه حكومه‌تی تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و كۆكوژ.
روحوڵا زه‌م دامه‌زرێنه‌ری كاناڵی تێلێگرامی "ئامه‌د نیوز" دوای ئه‌وه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2019 له به‌غدا رفێنرا و گواسترایه‌وه بۆ ئێران، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و رۆژی شه‌ممه 12 ی كانونی یه‌كه‌م سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرا.