پۆگبا دەخرێتە زیادكردنی ئاشكراوە

03/01/2021 وەرزش

نەوا
بەهۆی ئەوەی "پۆڵ پۆگبا" ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رەتیدەكاتەوە بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێبكاتەوە، یانە ئینگلیزیەكە بڕیاریداوە بیخاتە زیادكردنی ئاشكراوە و دەستبەرداری ببێت و هیواخوازە نرخەكەشی زیاد بكات.
رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە: مانچستەر یۆنایتد هەوڵی ئەوە دەدات گرێبەستەكەی پۆگبا بۆ وەرزێكی تر نوێ بكاتەوە بەڵام یاریزانەكە رەتیدەكاتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتودا بیخاتە زیادكردنی ئاشكراوە و دەستبەرداری ببێت.
رونیشكراوەتەوە: یانەكانی ریاڵا مەدرید، پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆس گرنگی بە پۆگبا دەدەن و مانچستەریش هیواخوازە لەو زیادكردنەدا نرخەكەی بەرز ببێتەوە.
لای خۆشیەوە "مینۆ رایۆلا" بەڕێوەبەری كارەكانی پۆگبا باسی لەوەكردوە، یاریزانە فەرەنسیەكە پێویستی بەوەیە كەشی مانچستەر بگۆڕێت و یانەكە جێبهێڵێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group