ئەگەر دەتەوێت درەنگ پیربیت و كێشت دابەزێت ئەم خۆراكانە بخۆ

12/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
لولا بیگەر پسپۆر لەبواری خۆراك نوسیوێتی هەندێك خۆراك هەن یارمەتیدەرن بۆ پتەوكردنی لەش و دابەزاندنی كێش .
لولا بیگەر بە رۆژنامەی زی سەنی وتوە ، هەندێك خۆراك هەن دەتوانرێت بە ئاسانی بخرێتە نێو سیستمی خۆراكەوە، ویارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی ئاستی وزەی بەرز و هەستكردن بەتێربون بۆ ماوەیەكی دورودرێژ .
رونیشیكردوەتەوە ، پێویستە هەندێك خۆراك بخۆین بەمەبەستی پتەوكردنی مانەوەی جوانی لەش وپێستمان و كەمكردنەوەی كێشمان، لەوانە بەهارات كە دژ بە هەوكردنە و یارمەتیدەرێكی باشە بۆ بەرگریكردن لە گەنجێتی و پیرنەبون.
هێمای بۆ ئەوەشكردوە ، كە بەهەمان شێوە سەوزە و رۆنی ساغ و تو و ماسی ، چەند سەرچاوەیەكی خۆراكی گرنگن بۆ دابەزاندنی كێش و یارمەتیدەرێكی باشیشن بۆ درەنگ پیربون .
لێكۆڵینەوەیەكی تازەش دەریخستوە خواردنی گۆشتی ماسی بەراورد بە خواردنی گۆشتی مانگا و بەراز، زۆر یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group