كۆنترین تابلۆی مێژو دۆزرایەوە و تەمەنی زیاتر لە 45 هەزار ساڵە

14/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی شوێنەوارناسی كۆنترین تابلۆیان لە مێژودا دۆزیەوە، كە دەكەوێتە یەكێك لە ئەشكەوتەكانی وڵاتی ئەندەنوسیا و تەمەنی 45 هەزار و 500 ساڵە.
گۆڤاری "ساینس ئەدڤانسس" بڵاویكردوەتەوە، زانایان كۆنترین تابلۆی مێژویان دۆزیوەتەوە كە لە یەكێك لە ئەسكەوتەكانی وڵاتی ئەندەنوسیایە و وێنەی بەرازێكە بە قەبارەیەكی ئاسایی، هەروەها مێژوەكەی بۆ 45 هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
لای خۆیەوە "ماكسیم ئۆبێرت" لە زانكۆی "گریفیس"ی ئوسترالی و زانای بەشداربوو لە تیمی گەڕانەكە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتوە، "بسران برهان" خوێندكاری دكتۆرا توانیویەتی تابلۆكە لە دورگەی "سولاویزی" بدۆزێتەوە، ئەوەش لەساڵی 2017دا بوە و لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشدا بوو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا.
تابلۆكە كە ئێستا ئاشكراكراوە، 136 سانتیمەترە و بەرازەكە بە رەنگێكی سوری تۆخ رەنگ كراوە و نێرە و لە تەنیشتیشی شوێنی دوو دەست دیارە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group