بەڕێوەبەری كەشناسی: بەهۆی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیانەی روو لەهەرێم دەكەن مەترسی وشكەساڵی دەڕەوێتەوە

15/01/2021

نەوا
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیانە كە پێشبینی دەكرێت لەماوەی داهاتودا روو لە هەرێم بكەن وا دەكات كە مەترسی وشكەكاڵی بڕەوێتەوە، راشیگەیاند، ئەمساڵ لەسنوری پارێزگای سلێمانی پەڵەی داوە، بەڵام لەسنوری پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك هێشتا پەڵەی نەداوە.
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان كەوتبوە ژێر بەرزە پاڵەستۆیەك، بۆیە لەماوەی 24 رۆژی رابردودا باران نەباریوە كە دوایین باران بارین لە 22ی 12ی ساڵی رابردودا بوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە كاریگەری ئەم بەرزە پاڵاپەستۆیە بۆتە ڕێگرێك لە هاتنی نزمە پاڵەپەستۆكان بەتایبەتی هەرێمی كوردستانیش بەشی هەرەزۆری بارانەكەی ساڵانە كە دەبارێت لەئەنجامی كاریگەربونیەتی بە نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست.
ئەوەشی خستۆتەڕو"لە رۆژی پێنجشەممەوە هەرێمی كوردستان دوبارە كەوتۆتە ژێر كاریگەی نزمە پاڵاپەستۆكانی دەریای ناوەڕاست ئەمەش‌ سەرەتایەكی دڵخۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی دوبارە نزمە پاڵەپەستۆكان ڕو لە ناوچەكە بكەنەوه."
سەبارەت بە ئەگەری وشكەساڵی وتی"ڕاستە بارانبارین دواكەوتوە بەڵام ئەو ڕێژە بارانانەی كه ‌باریون ئەو پێشبینیانەی كە هەن لەداهاتودا بەتایبەت لەو پانزە ڕۆژەی كۆتایی ئەم مانگە سێ شەپۆلی باران بارین پێشبینی دەكرێت ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە كە ئەمانە وادەكەن ئەو ترس و دڵەڕاوكێیەی كە هەیە، ئەو هەڕەشانەی وشكەساڵیش كە باس دەكرێت لاواز بێت و بڕەوێتەوە."
هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "لەسنوری پارێزگای سلێمانی پەڵەی داوە بەڵام لەسنوری پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك نەخێر پەڵەی نەداوه."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group