نه‌وا
خوان لاپۆرتا یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئاشكرایده‌كات: لیۆنێل مێسى ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه ده‌یه‌وێت له به‌رشه‌لۆنه به‌رده‌وام بێت.
خوان لاپۆرتا به رۆژنامه‌ى "سپۆرت"ى كه‌ته‌لۆنى وتوه: له‌ئێستادا مێسى له لوتكه‌ى هه‌وڵه‌كانیدایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێشه‌نگى خولى ئیسپانى بگرینه‌وه و له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كان پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى تێپه‌ڕێنین.
باسى له‌وه‌شكردوه: نازانین مێسى له یارى به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ بلباو به‌شدارى ده‌كات یاخودنا، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و یاریزانانه‌دا ده‌بێت كه ئاماده‌كراون بۆ یارییه‌كه، ئه‌وه‌ش گرنگه چونكه بونى مێسى هانى هاوڕێكانى ده‌دات.
لاپۆرتا له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وتویه‌تى: ئه‌وه‌ى من ده‌یبینم میسى زۆر دڵخۆشه و خۆشى له‌وه ده‌بینێت كه پێشكه‌شى ده‌كات، ده‌زانم كه ده‌یه‌وێت له به‌رشه‌لۆنه به‌رده‌وام بێت و هه‌موو ئه‌وه‌ى پێیه‌تى پێشكه‌شى ده‌كات بۆ مانه‌وه، ئه‌گه‌ر یانه‌كه گرێبه‌ستێكى گونجاوى پێشكه‌ش بكه‌ن.