ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم راگەیاند

19/01/2021 جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دڵنیایی دەداتە وڵاتانی ئەوروپا كە ئێران یۆرانیۆمی كانزایی بۆ لایەنی ئاشتی و دەرمان بەكار دەهێنێت، و وتەكانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا ڕەتدەكاتەوە .
سەعید خەتیب زادە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، ئێران یۆرانیۆمی كانزایی بۆ لایەنی ئاشتی و دەرمان بەكار دەهێنێت و بە هیچ جۆرێك پەیوەندی بە لایەنی سەربازییەوە نیە، و وتەكانی هەریەك لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنساش رەتدەكاتەوە.
رونیشیكردەوە ، لێدوانی ئەو سێ‌ وڵاتە هیچ پەیوەندییەكی بە خەڵكی ئەو سێ وڵاتەوە نیە و دڵنیام تەنها وتەی وەزیرانی دەرەوەیانە، داواكاریشین پروپاگەندەی نا راست بڵاونەكرێتەوە لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمیەكەمان.
دووپاتیشیكردەوە، بەكارهێنانی سەرجەم كوورە ئەتۆمییەكان بۆ لێكۆڵینەوە و لایەنی دەرمانسازیە و هیچ هەوڵێكیش نیە بۆ بەكارهێنانی لە لایەنی سەربازیدا.
پێشتر هەریەك لە ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا رایانگەیاندبوو، ئێران زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بواری سەربازی بەكاردەهێنێت و مەترسییەكی گەورە لەسەر ئاسایشی ناوچەكە دروست دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group