حكومه‌ت عێراق واده‌یه‌كی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ راگه‌یاند

19/01/2021 عێراق

نه‌وا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دیاریکردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا و بەئامادەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکان، دەنگیداوە بە دواخستنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ 10 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ. 
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق داوای دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی بۆ 16 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کرد. 
سه‌ره‌تا بڕیاربوو لە 6ی حوزەیرانی 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group