وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی راگەیاند

20/01/2021 عێراق

نه‌و
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە کە لە شاری سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەدین سەریهەڵدا، بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکراوە.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "ناوەندی ئەنفلۆنزای باڵندە کە سامەڕا بووە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە، ئەوەش لە رێگەی رێوشوێنی گونجاو وەک کەرەنتین بە درێژایی سێ کیلۆمەتر و لەناوبردنی هەزاران مریشکی تووشبوو و پاکژکردنەوەی هۆڵەکان، لەگەڵ چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوام.
حەمید نایف راشیگەیاند، ژمارەیەکی زۆر هێلکە و مریشک لە پارێزگاکە هەن کە پاکن و دوورن لە ناوچەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و دەتوانرێت بە بڕوانامەی پشکنینی فێرتێرنەری بە پارێزگاکانی دیکە بفرۆشرێن، ئەوەش لەپێناو زیان نەگەیشتن بە بەرهەمهێنەران و پێویستیان بەوەیە ئەو بەرهەمە بە بازاڕ بکرێن، 
بە وتەی حەمید نایف، ئەو جۆرەی ئەنفلۆنزاکە کە H5N8 بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوای لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و دەزگا ئەمنییەکان کرد ئاسانکاری بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو بەرهەمانە بە بڕوانامەی پشکنینی ڤێرتێنەری، وەزارەتی تەندروستیش رێگری نەکردوە لە گواستنەوەی ئەو بەرهەمە چونکە پەتاکە بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group