پلانی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە مباپێ‌ و هالاند ئاشكرا دەكرێت

09/02/2021 وەرزش

نەوا-
بەرنامەیەكی دیاری ئیسپانی ئاشكرای دەكات: ریاڵ مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی گەورە هەیە لە وەرزی داهاتودا ئەوانیش كیلیان مباپێ‌ لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە یاخود ئارلینگ هالاند لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە.
بەرنامەی "شیرنگیتۆ"ی ئەمریكی ئاماژەی بەوەداوە: ئەم هاوینە یانەی ریاڵ مەدرید مباپێ‌ یاخود هالاند دەگوازێتەوە ریزەكانی.
رونیشیكردوەتەوە: ریاڵ پێی وایە ئەگەر لیۆنێل مێسی رونەكاتە یانەی پاریس سانجێرمان ئەوا ئیدارەی یانە فەرەنسیەكە دەستبەرداری مباپێ‌ نابێت، ئەگەر مباپێ‌ گەرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە ئەوا یانەی ریاڵ داوای لێدەكات ساڵێكی تر چاوەڕێ‌ بكات.
بەرنامەكە هێمای بۆ ئەوەشكردوە: لەو ئەگەرەشدا ریاڵ بەرەو بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەچێت بۆ گواستنەوەی هالاندا، لەبەرامبەر ئەوەشدا پلانی ئەوەی هەیە لۆكا یۆفیچ و بڕێك پارە بدات تا یانە ئەڵمانیەكە رازی بكات دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group