بەتەمەنترین ئافرەتی ئەوروپا كۆرۆنا دەبەزێنێت

10/02/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس بڵاویكردەوە، خاتو لۆسێل راندۆنی فەرەنسی دووەم بەتەمەنترین كەس لەجیهاندا كە چەند رۆژیكی تر تەمەنی دەبێت بە 117 ساڵ، بەسەر نەخۆشی كۆرۆنا زاڵبوە و تێیپەڕاندوە.
ئاژانسەكە وتیشی، ئەو ئافرەتە كە بە خوشكە ئەندریەش بانگدەكرێت لەناوەڕاستی مانگی كانونی دووەمی رابردو لەشاری تۆلۆنی باشوری فەرەنسا توشی كۆرۆنا بوە و تەنها لەماوەی سێ‌ هەفتەدا توانیویەتی زاڵبێت بەسەر ڤایرۆسەكەدا و بەتەواوەتی تێیپەڕێنێت.
رونیشیكردەوە، قەشە بەتەمەنەكە كە بینایی لەدەستداوە لەكاتی كەرەنتینەكردنی تەنها خەمی ئەوەی بوە كە لەهاوڕییەكانی لەخانەی پیرو وپەكەوتەكان دورخراوەتەوەو هەرگیز لەنەخۆشیەكە نەترساوە بەڵكو خەمی ئەوەی لێنیشتوە كە توشی ئەو كەسانە نەبێت كە لەو خانەیەدان.
خاتو لۆسێل راندۆن لەساڵی 2009 وە لە خانەی پیروپەكەوتەكان دەژی و بەتەمەنترین ئافرەتیشە لە ئەوروپا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group