بیل گەیتس هۆشداری دەدات، دوای كۆرۆنا چی روبەڕوی مرۆڤایەتی دەبێتەوە؟

15/02/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بیل گەیتس ملیاردێری ئەمریكی و دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هۆشداری دەدات لەوەی كە دوای پەتای كۆرۆنا چەند ئاڵنگاریەكی تر روبەڕوی جیهان دەبنەوە، لەوانەش گۆڕانكاری ژینگەیی و شەڕی بایەلۆجی.
بیل گەیتس لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی ئاماژەی بەوەداوە: قەبارەی ئەو غازەی كە كاریگەری لە بەرگە هەوای زەوی دەكات ساڵانە لە زیادبوندایە، پێویستە بە هەڵمبونی غازەكان بوەستێنرێت بۆ رێگەگرتن لە لەناوچونی زەوی بەهۆی دیاردەی قەتیسبونی گەرما.
رونیشیكردوەتەوە: پێویستە كار بكرێت بۆ ئەوەی ئەو بەهەڵمبونە بگەیەنرێتە سفر، بەڵام ئەوەش ئەركێكی ئاسان نابێت، بەهۆی كۆرۆناوە چالاكیە پیشەسازیەكان لە جیهاندا پاشەكشەیان كردوە و بەهۆی ئەوەشەوە قەبارەی غازەكان بە رێژەی 5% كەمیكردوە، ئەوەش رێژەیەكی زۆر كەمە لەچاو ئەوەی كە پێویستە بۆ پاراستنی زەوی.
گەیتس هۆشداریش دەدات لەوەی: دوای پەتای كۆرۆنا چەند ئاڵنگاریەك روبەڕوی مرۆڤایەتی دەبنەوە، لەوانەش گۆڕانكاری ژینگەیی و شەڕی بایەلۆجی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group