نه‌وا
وته‌بێی حكومه‌تی هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌كات كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه و دڵنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
جوتیار عادل له پرێس كۆنفرانسێكدا راشیگه‌یاند، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به سه‌رجه‌م ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی له ده‌ستوردا دیارییكراون و جه‌ختیشی كرده‌وه، پێشتریش هه‌رێم پابه‌ند بووه به ده‌ستوری عێراقه‌وه.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر كاتێك پێویست بێت شاندی دانوستانکاری هەرێم دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا.
هه‌ر له‌و پرێس كۆنفراسه‌دا جوتیار عادل له باره‌ی موچه‌شه‌وه رایگه‌یاند، بەپێی داهاتی بەردەستی حکومەت موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمیش وتی، جكومه‌ت لە نزیکترین کاتدا پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.
له‌باره‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكانیش بۆ عێراق و هه‌رێم جوتیار عادل وتی، ئه‌و سه‌ردانه بۆ هەرێم سەردانێکی مێژووییە و پێگەی هەرێم بەرزدەکاتەوە.