نه‌وا
بۆ دووم رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی كوژرانی ژماره‌یه‌ك كاسبكار له لایه‌ن هیزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه له سیستان و به‌لوچستانی ئێران به‌رده‌وام بوو.
رۆژی چوارشه‌ممه له چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌كی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، كه له هه‌ندێكیاندا پێكدادان و گرژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان هاته ئاراوه.
به‌پێی وته‌ی چالاكوانانی به‌لوچ هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ رێگری له خۆپیشاندان له شاری زاهێدانی ناوه‌ندی پارێزگاكه بڵاوه‌یان پێكرابوو.
رۆژی دووشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسداران له سه‌ر سنوری نێوان ئێران و پاكستان 10 كاسبكار كوژران و پێنج كاسبكاری تریش برینداربوون.
رۆژی سێ شه‌ممه دژی كوژرانی ئه‌و كاسبكارانه له شاری سه‌راوانی سیستان و به‌لوچستان خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر بینای قایمقامیه‌تی شاره‌كه‌دا گرت و ئاگریشیان له چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ردا.
به‌وته‌ی چالاكوانانی به‌لوچ هێزه ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردووه.