نه‌وا
سه‌رمایه‌دارێكی ژاپۆنی رایگه‌یاندووه، ده‌توانێت هه‌شت كه‌س له‌گه‌ڵ خۆی بباته سه‌ر مانگ و خوازیاران ده‌توانن فۆرمێك پڕ بكه‌نه‌وه.
یوساكا مایزاوا سه‌رمایه‌داری ژاپۆنی رایگه‌یاند، ئاماده‌یه هه‌شت كه‌س بباته سه‌ر مانگ. راشیگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیارن له‌و گه‌شته‌یدا بۆ سه‌ر مانگ هاوڕێیه‌تی بكه‌ن فۆرمێكی ئه‌لیكترۆنی پڕ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رمایه‌داره ژاپۆنیه باسی له‌وه‌شكردووه، كۆی تێچووی گه‌شتی ئه‌و هه‌شت كه‌سه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانیش رایگه‌یاندووه، یه‌كه‌م ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانیان بۆ هاوكاریكردنی كه‌سانی تر و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا بێت و دووه‌م مه‌رجیش بریتیه له‌وه‌ی خوازیاران، ئاماده بن یارمه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه خواست و ئاواتێكی هاوشێوه‌یان هه‌یه بۆ چوونه سه‌ر مانگ.
پڕۆژه‌ی گه‌شت بۆ سه‌ر مانگ ناوی "مانگی ئازیز"ی لێنراوه و بڕیاره ساڵی 2023 و له رێگه‌ی كه‌شتی ئاسمانی سپه‌یس ئێكسه‌وه ئه‌نجام بدرێت.