نه‌وا
سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، واشنتۆن له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه به‌رپرسى ئه‌و هێرشه موشه‌كیانه ده‌ستنیشان بكات كه له‌عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێن.
جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و كه‌سانه بدۆزینه‌وه كه به‌رپرسن له هێرشه موشهكیهكانى ناو خاكى عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جین بساكى وته‌بێژى كۆشكى سپى وتى، ئیداره‌ى ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاریگه‌رى ئه‌و هێرشه موشه‌كیه ده‌كات كه له‌م دواییانه‌دا له‌عێراق ئه‌نجامدرا .
پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا پنتاگۆن ئاشكراى كرد، به‌ڵێنده‌رێكى مه‌ده‌نى ئه‌مریكى به‌جه‌ڵته‌ى دڵ له‌كاتى هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ى سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى پارێزگاى ئه‌نبار له‌عێراق گیانى له‌ده‌ستداوه و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانى ئه‌و هێرشه به‌ته‌واوه‌تى نازانین و ناشتوانین ئهنجامدهرهكهى ده‌ستنیشان بكه‌ین.
دوێنێ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراقی بڵاویانكردوه به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه 10 موشه‌ك نراون به سه‌ربازگه‌ی عین ئه‌سه‌ده‌وه له پارێزگای ئه‌نبار، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی تێدایه.