نه‌وا
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه له‌كۆبونه‌وه‌دایه، بڕیاره دواتریش بچێته شاری ناسریه و چاوی به نوێنه‌ری ئایینه‌كان بكه‌وێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاپا فرانسیس له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف.
بڕیاره دوای بینینی سیستانی، پاپا كه سه‌ركرده‌ی رۆحی 1 ملیار و 300 ملیۆن مه‌سیحییه له جیهاندا، بچێته شاری ناسریه و چاوی به نوێنه‌رانی سونه، شیعه، مه‌سیحی، ئێزدی، سائیبی و مه‌ندائییه‌كان بكه‌وێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی ئایینه‌كان له پێگه‌ی ئوری مێژوویی، كه شوێنی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه.