پنتاگۆن: لەكات و ساتی گونجاودا وەڵامی هێرشە موشەكیەكە دەدەینەوە

06/03/2021 عێراق

نەوا-
جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند: ئەگەر بەپێویست زانرا ئەوا لە كات و ساتی گونجاودا ئەمریكا وەڵامی هێرشە موشەكیەكەی سەر سەربازگەی "عین الاسد" لە خۆرئاوای عێراق دەداتەوە.
جۆن كێربی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: ئەمریكا گرنگی بە گرژی زیاتر لەگەڵ ئێران نادات، بەڵام هێزەكانی دەپارێزێت و لە ئەركەكەی بەردەوام دەبێت لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە: تائێستاش دەسەڵاتدارانی عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرشە موشەكیەكان دەكەن و پنتاگۆن هیچ لایەنێك دیاری ناكات تا لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان نەیەت.
رۆژی چوارشەممە رابردوو 10 موشەكی جۆری گراد نران بە سەربازگەی "عین الاسد"ەوە لە پارێزگای ئەنبار كە هێزەكانی هاوپەیمانانی تێدایە و بەهۆیەوە بەڵێندەرێك لە یەكێك لە حەشارگەكاندا جەڵتەی دڵ لێدا و گیانی لەدەستدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group