نه‌وا
ته‌ها دیفاعى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامبن ئه‌وا په‌رله‌مان ناچار ده‌بێت به زۆرینه پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 تێپه‌ڕێنێت.
ته‌ها دیفاعى له لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له‌وه‌كردوه: تائێستاش ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه یاساى بودجه به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش په‌رله‌مان ناچار ده‌كات كه به زۆرینه‌ى سیاسى پرۆژه یاساكه تێپه‌ڕێنێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: زۆرینه‌ى كوتله سیاسیه‌كان دژى راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ن له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، داواده‌كرێت ئه‌و بڕه زیاد بكرێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئالیه‌ته‌كانى راده‌ستكردنى نه‌وت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شكردوه: پرۆژه یاساى بودجه ئاماده‌یه بۆ ده‌نگدان و له‌لاى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه و په‌رله‌مانتاران چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ن به‌روارێك دیارى بكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى.