نه‌وا
ئه‌ندامێكی ژوری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق رایگه‌یاند، به ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا كۆتایی به بلۆككردنی پاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق هێنراوه.
حه‌مید حسێنی ئه‌ندامی ژوری هاوبه‌شی بازرگانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق له تویتێكدا به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بڕی پاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق بكات وتویه‌تی، له‌مه‌ودوا ده‌توانن سود له‌و پارانه‌یان ببینن كه له بانی بازرگانی عێراق بلۆككراون.
وتیشی، ئه‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا بووه و ده‌ستیان به مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه و به‌كارهێنانی ئه‌و پارانه كردووه.
پێشتریش ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندابوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران له كۆریای باشور ئازاد بكرێن و تاران بتوانێت بۆ كڕینی ده‌رمان و خۆراك سودیان لێوه‌ربگرێت.
به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه كه له ئیداره‌ی پێشووی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنرا، تاران نه‌یده‌توانی سود له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت، چونكه پاره‌كانی له زۆربه‌ی وڵاتاندا بلۆككرابوون.