دوایین زانیاری له‌ باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراقه‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو

06/03/2021 عێراق

نه‌وا
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئەو داواكارییانەی هەن بۆ دەستكاریكردنی هەندێك لە بڕگەكانی بودجە، دەچنە چوارچێوەی خانەی بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردنەوە، چونكە گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە كۆتایی هاتوەو نێردراوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، لە رۆژی 14ی مانگی رابردوەوە لیژنەكەیان هیچ كۆبونەوەیەكی لەبارەی بودجەوە ئەنجام نەداوەو دوای كۆتاییهاتنی هەمواركردنەكان، پڕۆژە یاساكە نێردراوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕه‌پانی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەركردە سیاسییەكاندا بۆ رێككەوتن لەسەری هه‌روه‌ك نه‌یشارده‌وه‌، كە پشكی هەرێم لە بودجەدا تاكە كۆسپی بودجەكەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group