نه‌وا
هه‌ڵاوسان بڕستی له ئابوری ڤه‌نزویلای ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت بڕیوه و داته‌پینی به‌های دراوی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ش حكومه‌تی كاراكاسی ناچار كردووه پاره‌ی یه‌ك ملیۆن بۆلیڤاری چاپ بكات كه به‌هاكه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی نیو دۆلار.
حكومه‌تی ڤه‌نزویلا رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ست به چاپكردنی دراوی یه‌ك ملیۆن بۆلیڤاری ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به هۆی گه‌مارۆكان و قه‌یرانی ئابورییه‌وه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته له به‌رزترین ئاستدایه.
ساڵی 2018 رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌سه‌دا یه‌ك ملیۆن و ساڵی 2019 رێژه‌كه گه‌یشته له‌سه‌دا 10 ملیۆن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ساڵی 2020ه‌وه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان رووی له دابه‌زین كردووه، به‌ڵام له‌ئێستاشدا كه رێژه له‌سه‌دا دوو هه‌زار و 665 ه دیسان به‌رزترین ئاسته له جیهاندا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ههكشانی هه‌ڵاوسان، به‌های دراوی نیشتمانی ئه‌و وڵاته رووی له داكشانی كه‌موێنه كردووه و نرخی یه‌ك ملیۆن بۆلیڤار ته‌نها 52 سه‌نته.
بانكی ناوه‌ندی ڤه‌نزویلا به‌نیازه جیا له پاره‌ی یه‌ك ملیۆنی، پاره‌ی 10 هه‌زار و بۆ 500 هه‌زار بۆلیڤاریش چاپ بكات.
جیا له سزاكانی ئه‌مریكا، دابه‌زینی به‌های نه‌وت، گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دانی كه‌رتی نه‌وت وایكردووه ئابوری ڤه‌نزویلا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ته‌نگه‌ژه ببێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڤه‌نزویلا گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌یه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی بۆ نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه و له ئه‌نجامی له‌كاركه‌وتنی پاڵاوگهكانیشی ناچاره له ئێرانه‌وه به‌نزین هاورده بكات.