نه‌وا
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له به‌غداوه گه‌یشته هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێكرا.
پاپا فرانسیس له‌هۆڵی فڕۆكه‌خانه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و كه‌سایه‌تیه ئاینییه‌كان كۆده‌بێته‌وه، و دواتر به‌ره‌و موسڵ به‌ڕێده‌كه‌وێت و ده‌چێته ناوچه‌ی (هه‌بوت) و له كه‌نیسه‌ی موسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شه‌ڕی داعش ده‌كات.
به‌پێی خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ موسڵ ده‌چێته قه‌ره‌قوش وله‌كه‌نیسه‌ی (ئه‌لتاهیره ئه‌لكوبرا) به‌شداری له رێوڕه‌سمێكی ئاینی ده‌كات و وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری به به‌شداریی 10 هه‌زار كه‌س گه‌وره‌ترین رێوڕه‌سمی نزای ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌بات.