نه‌وا
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زیرى ئه‌وقاف هیچ شتێكى نه‌وتوه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى دژى هاتنی پاپای ڤاتیكانن و ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیانه دورن له‌ڕاستیه‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ى باس له‌وه ده‌كات كه گوایه پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف وتویه‌تی رێكاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرینه به‌ر دژی هاتنی پاپای ڤاتیكانن، دوره له پره‌نسیب و بنه‌ماكانی راگه‌یاندن و كاری رۆژنامه‌وانی و هه‌واڵیكی نادروسته.
وتیشى، مه‌به‌ست له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه ناشیرینكردنی ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستان وئێمه رێكاری یاسایی دژی ئه‌وانه ده‌گرینه‌به‌ر كه هه‌واڵی ناراست و بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت.
چه‌ند په‌یجێك ده‌نگۆى ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه دژایه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكانیان كردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان.