كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم: ڕوبەڕوی هەموو چەوساندنەوەیەك دژی ئافرەتان دەبینەوە

07/03/2021

نەوا-
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ئاماژە بەوە دەكات، زۆرجار ژنان وەك كاڵا مامەڵەیان پێوە دەكرێت و لە زۆر شوێن و بواردا ژنان سەرزەنشت دەكرێن و بەبیانوی شەرەف و ناوزڕاندنەوە هەڕەشەیان لێدەكرێت.
لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕو، "ئەمڕۆ لە سەرا‌نسەری جیهاندا ئافرەتان لە كایەكانی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسی ئابوری و كۆمەڵایەتیدا پێشەنگن و پێویستە لەسەر ئەو ئاستە مامەڵە و خوێندنەوەی بۆ بكرێت، لە هەمانكاتیشدا تا ئێستا لە زۆر شوێن و بواردا ژنان سەرزەنشت و ژێرچەپۆك دەكرێن و بە بیانوی شەرەف و ناوزڕاندنەوە هەڕەشەیان لێدەكرێت و دوردەخرێنەوە بە بیانوی دابونەریتی كۆمەڵایەتی پەراوێزدەخرێن، زۆرجار وەك كاڵا مامەڵەیان پێوە دەكرێت.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم دووپاتیكردوەتەوە، بە جدی كار بۆ پێداچونەوە بەو بارودۆخەدا دەكات و لە رێگای دامودەزگاكانیەوە هەوڵی روبەڕوبونەوەی هەمو زوڵم چەوساندنەوەیەك دەبێتەوە كە بەرامبەر ئافرەتان دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group