تەندروستی عێراق ڕەخنە لە هاوڵاتیان دەگرێت

07/03/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق رەخنە لە هاوڵاتیان دەگرێت و جەختلەوەدەكاتەوە: سەرەڕای ئەوەی دەمامك بەبێ‌ بەرامبەریش بەسەریاندا دابەش دەكرێت بەڵام نایبەستن.
روبا فەلاح حسێن ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكی پاڵپشت لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: بەداخەوە تائێستاش هاوڵاتیان پابەندنین بە رێوشوێنەكانی خۆپاراستن بەتایبەتی بەستی دەمامك، ئەوەش سەرەڕای چڕكردنەوەی رێوشوێنەكان.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەوەش لەكاتێكدایە تیمەكانی وەزارەتی تەندروستی لە شوێنە گشتیەكاندا بونیان هەیە و بێ‌ بەرامبەر دەمامك دابەش دەكەن، بەڵام هاوڵاتیان ڕەتیدەكەنەوە بیبەستن.
روبا فەلاح رونیشیكردوەتەوە: تا وەزارەتی تەندروستی جەختی لێ بكاتەوە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێوشوێنەكانی بەستنی دەمامك و پاكژكردنەوەی دەستەكان و دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی بن، بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و درێژنەكردنەوەی كاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتییە، بەم نزیكانەش بڕیاری نوێ دەردەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group