ڤیان سەبری: چاوەڕێی تێپەڕاندنی بودجەیەكین هەموان لەسەری كۆكبن.

07/03/2021

نەوا-
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ دەقێكی جێگرەوەی ئەو بودجەیە نیە كە حكومەتی عێراق ناردویەتی بۆ پەرلەمان و چاوەڕێی تێپەڕاندنی بودجەیەكین هەرهەموان لەسەری كۆكبین.
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەرگیز رێگرنەبوە لەهیچ رێككەوتنێك كە مافی دەستوری و یاسایی هەموان بەبێ‌ سەپاندنی فشار بپارێزێت.
وتیشی، هاوڵاتیانی هەرێمیش هەر وەكو هاوڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەیەكی دادپەروەرانە دەكەن كە هەر هەموان لەسەری رێكبكەون بەبێ‌ فشاری سیاسی.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دووپاتیشیكردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە ئاشكراكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتیەكانی بۆ ڕای گشتی و حكومەتی عێراق، تاوەكو پەسەندكردنی بودجە دوانەكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group