پاپا: ئێستا تەنها كاتی بنیادنانەوەی تەلارەكان نییە

07/03/2021

نەوا-
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە وتەیەكدا لە شارۆچەكەی قەرەقوشی سەربە پارێزگای نەینەوا وتی: هەست بە ئازاری ئەم شارە دەكەین و متمانەمان بە خودا هەیە كە ئاشتی بەسەر ئەم خاكەدا دەهێنێت.
پاپا فرانسیس دوای ئەوەی بەیانی رۆژی یەكشەممە گەیشتە شاری هەولێر لەوێوە گەیشتە شارۆچكەی قەرەقوشی نەینەوا و لە وتەیەكدا باسی لەوەكرد: هەست بە ئازاری ئەو وێرانكاریە دەكەین كە بەسەر ئەم شارەدا هاتوە و پێویستە هەموو شتێك بنیاد بنرێتەوە.
رونیشیكردوەتەوە: ئێستا تەنها كاتی بنیادنانەوەی تەلارەكان نییە، بەڵكو كاتی یەكخستنی پەیوەندیەكانی نێوان خەڵكیشە، ئەو پەیوەندیانە بپارێزن كە بەیەكەوە كۆتان دەكاتەوە و بنچینەتان بپارێزن.
پاپا فرانسیس لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئاماژەی بەوەدا: متمانەمان بە خودا هەیە كە ئاشتی بەسەر ئەم زەویەدا بهێنێت، رێگەی ساڕێژبونەوەی تەواو درێژە و ئەوەی دەمانەوێت توانای لێبوردەیی و هەروەها ئازایەتی و رادەست نەبونە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group