ده‌ست به‌ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان كرا

07/03/2021

نه‌وا
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: دەست بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ده‌كرێت كه‌ بێسەرەتان و تۆمارنەکراون. 
 بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: رۆژانە لە کاژێر 1ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو 5ی ئێوارە زانیارییەکان وەردەگیرێن.
 لەبارەی پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، بەهمەن عەبدوڵلا ئاماژه‌ی به‌كردووه‌، لە بڕیارەکەدا بەهیچ شێوەیەک باسی ژمارەکردن نەکراوە، بەڵکو جارێ تەنیا سەرژمێری و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانە، دەمانەوێت بزانین ئەو ئۆتۆمبێلانە بە دەست کێن و و ژمارەیان چەندە، چونکە تاوەکو ئێستا نازانین ژمارەیان چەندە.
 بڕیاری سەرژمێریکردن و پشکنینی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، هه‌موو ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، بە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی، تەسدیری کەنداو، ژمارە ئەوروپا و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە کوردستان بە مەلیکە ناسراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group